Rewa Mahmut Hasan
28 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2016
ئەنقەرە -AA
وەزیری دادی تورکیا، بەکر بۆزداغ لەبارەی هەوڵەکان و داواکانیان بۆ دەستگیرکردنی سەردەستەی رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ، فەتحوڵڵا گولەن لە ئەمریکا رایگەیاند لەماوەی یەک دوو رۆژدا وەڵامیان دەدرێتەوە سەبارەت بە ئەنجامی کۆتایی و گوتی: "لەسەر ئەو داوایەی ئێمە بۆ دەستگیرکردنی کاتی، هەڵوێستێک دەنوێنن و دواتر لەماوەی یەک دوو رۆژدا هەڵوێستەکەیان بە ئێمە رادەگەێنن".

لەمیانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی کەناڵی ئێن تی ڤی تورکیدا بۆزداغ رایگەیاند کە ئەمریکا برگەی دوو لە ماددەی نۆی بەڵێننامەی نێوانیان جێبەجێ ناکات لەگەڵ تورکیا، فەتحوڵڵا گولەن دەستگیر ناکات وگوتی: "لەسەر هەوڵی کودەتا دادوەری سزای سوڵحی ئەنقەرە بڕیاری دەستگیرکردنی داوە و لە ١٠ی ئەیلوولدا ئەو داوایەمان گەیاندۆتە بەرپرسانی ئەمریکا. با بڵێین ئەمە رێوشوێنی دەستگیرکردنی کاتیە، بەپێی رێککەوتنی نێوانمان لە ماددەی ١٠دا ئەم داوایەمان پێگەیاندوون و رامانگەیاندووە کە دەبێت بە پەلە دەستگیر بکرێت، هۆکارەکەشیمان بەبەڵگەی راست و دروستەوە خستۆتە بەردەستیان کە بۆچی دەبێت بە پەلە دەستگیر بکرێت".
ھەروەھا گوتیشی: "لەکاتی چآوپێکەوتنی سەرکۆمارمان لەگەڵ جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ، جۆ بایدن رایگەیاندووە کە بەڵگەی جدی بەدەستیان گەیشتووە لەسەر پرسی هەوڵی کودەتا".
بۆزداغ ئاماژەی بە کۆبوونەوەی شاندی وەزارەتی دادی هەردوو وڵات کرد بەشێوەیەکی رێکخراو لەسەر ئاستی پسپۆرانی تایبەت و رایگەیاند ئەوان پێیان راگەیاندوون کە لەماوەی یەک دوو رۆژدا تاوتوێی خۆیان دەکەن وهەڵوێستی خۆیانمان پێ رادەگەیەنن لەبارەی دەستگیرکردنی کاتیی.