Rewa Mahmut Hasan
28 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 28 ئەیلوول 2016
ئەنقەرە- AA
لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا، هێزە چەکدارەکانی سوپای تورکیا هێرشی ئاسمانیان بۆسەر داعش لەناوچەکانی عواشیە، بولایەخ لە سووریا ئەنجامدا و چوار بارەگای ئەو رێکخراوە تیرۆریستیە کرانە ئامانج.
بەپێی زانیاریە سەربازییەکان لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا، سوپای تورکیا هیرشی ئاسمانی بۆسەر ژمارەیەک لە ئامانجەکانی داعش لەناو سووریا لە کاتژمێر ١٨:١٥ بۆ کاتژمێر ١٨:٤٨ ئەنجامداوە و چوار بارەگای داعشیان پێکاوە لەناوچەکانی بولایەخ و عواشیە.