Mehmet Akif Parlak,Ramal Abdullah Mahmood
28 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2018
مه‌ڕه‌ش – AA
گوته‌بێژ و جێگری سه‌رۆكی گشتی ئاك پارتی، ماهیر ئوناڵ له میانی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی "Arafta Sorular"له كه‌ناڵی Ülke TV له مه‌ڕه‌ش وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
ماهیر ئوناڵ جه‌ختی له‌سه‌ر پابه‌ندبوونیان له دیدگای سیاسیی سهركۆمار ئه‌ردۆغان كرده‌وه.
ماهیر ئوناڵ تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه وه‌ك ئاك پارتی رێژه‌ی له‌سه‌دا ٤٦-٤٨ی ده‌نگه‌كان له هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كه و له هه‌ڵبژاردنی سهركۆماریشدا رێژه‌ی له‌سه‌دا ٥٤-٥٦ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستده‌هێنن و گوتی: "پشتبه‌ستن به دوو راپرسی له ئاستی به‌رز و دوو راپرسی له ئاستی خواره‌وه وا ده‌ڵێم. چه‌ندین جار گوێ بۆ هه‌مان ئه‌و كه‌سانه ده‌گرینه‌وه. هه‌میشه واین نه‌ك له هه‌ڵبژاردنه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنێكی دیكه وابین. ١٦ ساڵه به بره‌ودانی زیاتر په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌مان درێژه پێداون. به‌پێی راپرسییهكان ره‌وشمان زۆر باشه".