Adem Demir
28 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2018
ئیستانبوڵ - AA
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو كاردانه‌وه‌ی دژی ئه‌و سه‌ركردانه‌ی ئۆپۆزسیۆن نیشاندا كه داوای ئازادكردنی ده‌میرتاش-یان كردووه و گوتی: "سەرجەم پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن لە پڕ دەڵێن 'با دەمیرتاش ئازاد بکرێت'. ناخم دەبێت بە ئاو. چی ئازارتان دەدات؟ ئەو ئارامییەی لە خۆرهەڵات و باشووری خۆرهەڵات هەیە ئازارتان دەدات؟ ئاکشەنەر، تۆ ئەمەت پێناخۆشە؟ پارتەکەی ئەربەکان، ئێوە ئەمە ئازارتان دەدات؟ بەڕێز موحەڕەم ئینجە، تۆ ئەمە ئازارت دەدات؟"
له‌چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردندا، وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو له هۆڵێكی مزگه‌وتی ئه‌بوبه‌كر له ناوچەی بهشیكتاش سەر بە شاری ئیستانبوڵ، وتارێكی بۆ هاووڵاتییان دا و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، رۆژئاوا پشتگیریی په‌كه‌كه ده‌كات و تیرۆریست پێده‌گه‌یه‌نن و گوتی:
"له بنه‌ڕه‌تدا بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه، ده‌زانن كه ناتوانن ئه‌م وڵاته دابه‌شبكه‌ن. په‌كه‌كه رێكخراوێكی بێدینه. ده‌یه‌وێت شارستانییه‌تی رۆژهه‌ڵات و باشووری رۆژهه‌ڵات له‌ناوببات. ئامانجیان له‌نابردنی كولتوور و یه‌كڕیزیی خێزان و برایه‌تی و خۆشی و ئهوینمانه. ئه‌مه ئامانجی ئه‌وانه. له‌به‌رئه‌مه‌یه ئه‌مڕۆ رێگه به په‌كه‌كه ده‌درێت له ئه‌ڵمانیا كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ئه‌نجامبدات، به‌ڵام رێگه به رۆڵه‌كانی گه‌ل نادرێت".
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو کاردانەوەی بەرامبەر ژمارەیەک لە پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن و کاندیدەکانی سەرۆکایەتی کۆمار کە داوای ئازادکردنی سەڵاحەددین دەمیرتاش دەکەن، نیشاندا و رایگەیاند:
"سەرجەم پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن لە پڕ دەڵێن 'با دەمیرتاش ئازاد بکرێت'. ناخم دەبێت بە ئاو. ئەوانەی تازە دامەزراون، کۆنەکان، پارتەکەی ئەربەکان، ئەوەی کە دەڵێت 'من پارتەکەی ئەتاتورکم'، ئەوەی کە دەڵێت 'من نەتەوەییم' و تازە پارتی دامەزراندووە، هەمووی دەڵێن 'با دەمیرتاش ئازاد بکرێت'. ئایا شتێکی لەوجۆرە رێگەی تێدەچێت؟ ئەی یاسا کوا؟ لە پێناو بەدەستهێنان دەنگ و سڵاوکردن لە خۆرئاوا و چوونە ژێر چەتری ئەوانەوە، ئەمە دەڵێن. چی ئازارتان دەدات؟ ئەو ئارامییەی لە خۆرهەڵات و باشووری خۆرهەڵات هەیە ئازارتان دەدات؟ تا کاتژمێر دوو و سێی شەو ئەو خەڵکە لە خۆرهەڵات و باشووری خۆرهەڵات لە دەرەوە پیاسە دەکەن و دەگەڕێن. ناتوانرێت کچی شانزە ساڵە لە دەست دایکی دەربهێنرێت و ببرێت لە شاخ بکرێت بە تیرۆریست. ئاکشەنەر، تۆ ئەمەت پێناخۆشە؟ پارتەکەی ئەربەکان، ئێوە ئەمە ئازارتان دەدات؟ بەڕێز موحەڕەم ئینجە، تۆ ئەمە ئازارت دەدات؟ پارەی شارەوانییەکان بۆ تیرۆر رەوانە ناکرێت. زیاتر لە شەش هەزارو ٣٠٠ کیلۆمەتر رێگەی قیرتاو درووستکراوە. دە ملیۆن مەتر دووجا بی ئارتۆن دانراوە. منداڵی ئەو خەڵکەی ئەوێ خۆیان بۆ زانکۆ ئامادە دەکەن. ئەوانیش دەیانەوێت منداڵەکانیان بکەنە پزیشک و ئەندازیار. نایانەوێت منداڵەکانیان بکەنە تیرۆریست. ئایا ئەمە ئازاری ئێوە دەدات؟ حەیف و بەداخەوە. هەڵمەتی هەڵبژاردنەکەتان دابڕمێت. ناخم بووەتە ئاو".