محەمەد ئۆجالان، برای عهبدوڵا ئۆجهلان بە مەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵ براکەی بهرهودورگهی ئیمرالی بهرێكهوت.
پێش ئهوهی بهرێكهوێ، ئۆجالان بۆ رۆژنامەوانان گوتی: "پرسێک ھەیە، کە بۆ ھەمووان گرنگە بیزانین. پێویستە ھۆشیار بین و لێی ورد بینەوە. ئەوە تا چەند دۆزێکی سیاسییە، ئەوەندە دۆزێکی یاساییە. دوو ساڵ و نیو بەر لە ئێستا ٣٦ پارێزەر گیران. ئێستاش ١١ی دیکە لە گرتووخانەن. ماوەیەکی زۆره لەگەڵ ئەو برادەرانە ھاتوچۆمان کردووە. پێموابێ دەسەڵاتی تایبەتی دادگا بە ھەوەسی خۆی ئەوانی گرتووە. ئەوە بۆ پرۆسەی ئاشتی و داھاتووی ئێمە شتێکی باش نییە. دەمانەوێ دەسەڵاتی تایبەتیی دادگا لابدرێ و ئەو پارێزەرانە ئازاد بکرێن. ئەگەر شتێکی وەھا جێبەجێبکرێ ئەوا ھەنگاوێکی باش دەبێ بۆ پرۆسەکە."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.