لە رێفراندۆمێکدا خەڵکی سویسرا پرۆژە یاسای کەمکردنەوەی رێژەی پەنابەرانی لە وڵاتانی ئەوروپا پەسەند کرد.
بە پێی ئەنجامەکانی ئەو رێفراندۆمە، پرۆژە یاسای کەمکردنەوەی رێژەی پەنابەران لە لایەن یەکێتی ئەوروپاوە کە پارتی نەتەوەپەرەستی گەلی سویسرا پشتگیری لێ دەکرد، لە لایەن خەڵکی ئەو وڵاتەوە پەسەند کراوە. سەدا ٥٠.٣ خەڵکی ئەو وڵاتە دەنگیان بەو پرۆژە یاسایەداوە و سەدا ٤٩.٧ دەنگیان بۆ رەتکردنەوەی پرۆژەیاساکە داوە.
پرۆژە یاسای کەمکردنەوەی رێژەی پەنابەران لەو شوێنانەی کە ئەڵمانی و ئیتالی نیشتەجێن و ھەروەھا لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەو وڵاتەدا دەنگی باشی بەدەست ھێناوە.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.