Ali Ballı
29 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2021
موغڵا - AA
ھەوڵەکانی کۆنتڕۆڵکردن و کوژانەوەی ئەو ئاگرەی کە لە دارستانەکانی شارۆچکەی میلاس سەربە پارێزگای موغڵا کەوتووەتەوە، بەردەوامە.
ئاگرێک کە ھێشتا ھۆکارەکەی نەزانراوە، لە دارستانێکی گەڕەکی مەشەلیک لە نزیک سنووری شارۆچکەی بۆدرووم کەوتەوە.
تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی سەربە بەڕێوەبەرایەتی دارستانەکانی ناوچەی موغڵا و گەورە شارەوانی رەوانەی ناوچەی ئاگرەکە کران.
وێڕای ئەوەی ھەوڵەکانی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە بەردەوامە، تاوەکو ئێستا هۆكارى ئاگرەكەوتنەوەکە نەزانراوە.