Mustafa Kurt
29 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2021
ئانتاڵیا - AA
ھەوڵی کوژاندنەوەی ئەو ئاگرەی کە لە دارستانەکانی شارۆچکەی ئاڵانیا سەر بە پارێزگای ئانتاڵیا کەوتووەتەوە، دەدرێت.
ئاگرێک کە ھێشتا ھۆکارەکەی نەزانراوە لە دارستانێکی گەڕەکی یەنیکۆیی سەربە ناوچەی کۆناکلی کەوتەوە.
دوای ئاگادارکردنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان، ژمارەیەکی زۆر تیمی ئاگرکوژێنەوە رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران.
بەھۆی نزیکیی لە شوێنی نیشتەجێبوون، لە زەوی و ئاسمانەوە ھەوڵی کوژانەوەی ئاگرەکە دەدرێت.
ھەوڵەکانی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە بەردەوامە.