Muhammed Boztepe,???
24 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 25 تشرینی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له ئاكامی ئۆپه‌راسیۆنێكی فه‌رمانده‌یی گشتی جه‌ندرمه‌ی مووش به پشتیوانی هێزی ئاسمانی، سێ تیرۆریست له ناوچه‌ی شهنیایڵا/دۆرسین له چالاكی خران.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند: "له ئاكامی ئۆپه‌راسیۆنێكی فه‌رمانده‌یی گشتی جه‌ندرمه‌ی مووش به پشتیوانی هێزی ئاسمانی، سێ تیرۆریست له ناوچه‌ی شهنیایڵا/دۆرسین له چالاكی خران".
له راگه‌یەندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و سێ تیرۆریسته‌ی له چالاكی خراون ئه‌نجامده‌ری هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی ١٢ی ئهیلوول بوون كه به بۆمبی ده‌ستكرد له گوندی ئاگاكۆرور سەربە قه‌زای كوڵپ سنووری پارێزگای دیاربه‌كر ئه‌نجامدرا و له ئاكامدا حه‌وت مەدەنی گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٠ی دیكه‌یش برینداربوون.
جه‌ختیش له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له ناوچه‌كه كراوه‌ته‌وه.