دیاربەكر
لە دیاربەكر بەدەپەییەكان بۆ دەربڕینی ناڕەزایی دژی رووداوەكەی گەڤەر كەتێیدا دوو كەس گیانیان لەدەست داوە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییان ئەنجام دا.
دوای كۆنگرەكە لە نێوان گرووپەكە كە نەیدەویست بڵاوەی لێبکا و پۆلیسەكان گرژی پەیدا بوو. گرووپەكە بە بەرد ھێرشیان کردە سەر هێزەکانی پۆلیس، لەئاكامدا زیاتر لە 10 كەسی بریندار بوون كە چواریان پۆلیس و یەكێكیان رۆژنامەنووسە.
گرووپەكە كە ھاوسەرۆكی بەدەپە گولتان كشاناكیشیان تێدا ھەبوو، لە بەردەم بارگای بەدەپە لە دیاربەكر كۆبوونەوە و ویستیان تا ناوچەی كۆشویۆڵو بچن، بەڵام لەبەرئەوەی لەنێویاندا كەسانی دەمامکدارھەبوون و تابلۆکانی دەستیان دروشمی نایاساییان تێدا بوو، پۆلیس رێگەی پێنەدان.
لە ناو گرووپەكەوە جۆرە تەقەمەنیەکی سووك گیرایە پۆلیسەكان، لە بەر بوونی بزمار لە ناو ئەو تەقەمەنییەدا چوار پۆلیس بریندار بوون.
دواتر پۆلیس بەغازی فرمێسکڕێژ و ئاوی بەگوڕ ھێڕشی كردە سەریان ، ژمارەیەكی زۆر لە خۆپیشاندەرانی دەستگیر کرد. لەو پێکدادانەدا زیاتر لە 10 كەس بریندار بوون كە چواریان پۆلیس و یەكێكیان رۆژنامەنووسە.