Muhammet Mutaf
09 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2022
ئەرزەڕۆم- AA
نزمترین پلەی گەرما لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو لە شەودا کە ٢٤ پلەی ژێر سفر بوو لە پارێزگای ئاگری تۆمار کرا
بەگوێرەی راگەیەندراوی بەڕێوبەرایەتی کەشناسیی، لە ناوچەکەدا ئاسمان هەور و هەتاو دەبێت و لە کاتەکانی بەرەبەیان و شەودا تەم، زوقم و بەستنی رێگاوبانەکان، دەبیندرێن.
هەروەها پلەکانی گەرما لە ناوچەکەدا بەشێوەی ئاسایی ئەم وەرزە دەبن و با-ش بە خێرایی کەم و ناوبەناو مامناوەند لە باشوورەوە هەڵدەکات.
لە ناوچەکەدا نزمترین پلەی گەرما لە شەودا لە ئاگری ٢٤، لە ئەردەخان ١٥، لە قەرس ١٤، لە ئەرزەڕۆم ١١، لە ئەرزینجان هەشت و لە ئیدر شەش پلە ژێر سفر دەبێت، هەروەها لە پارێزگای دێرسم پلەی گەرما سفر پلە دەبێت.
بەرزترین پلەی گەرماش لە رۆژدا لە دێرسم و ئیدر شەش، لە ئەرزەڕۆم و قەرس دوو پلە دەبێت، هەروەها لە پارێزگای ئاگری نۆ، لە ئەردەخان هەشت و لە ئەرزینجان چوار پلە لەژێر سفرەوە دەبێت.
لە سەرتاسەری ناوچەکەشدا لەو شوێنانەی کە بەفر تیایاندا کەڵەکە بووە مەترسی توانەوەی بەفر و هەرەسی بەفر هەیە و داوا لە هاووڵاتییان کراوە هەستیاربن.