ئوسامە نوجێفی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ هەریەکە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان و ئەحمەد داودئۆغڵو، لە ئەنقەرە دیدار و وتووێژی کرد.
نوجێفی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی سەردانەکەی کرد و ئاماژەی پێدا مەبەستی سەردانەکەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندیی نێوان هەردوو وڵات بووە. لەو بارەیەوە گوتی: "دوای سەردانی پێشووترم بۆ تورکیا، جەمیل چیچەک سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا سەردانی بەغدای کرد. بڕیار بوو هەردوو وەزیرانی دەرەوە سەردانی یەکتری بکەن. بەو جۆرە پەیوەندییەکان گەرم و گوڕییان تێکەوتەوە."
نوجێفی لە بارەی ڕێککەوتنی نێوان هەولێر- بەغدا-ئەنقەرە لەسەر پرسی نەوت گوتی: "وا هەستدەکەم بۆچوونەکان زۆر لە یەکەوە نزیکن. بەڵام هێشتا ڕێککەوتن لەسەر نەوت بە تەواوی نەکراوە. راستی لەو بارەیەوە پێشنیاری زۆر هەیە، منیش هاوکار دەبم بۆ زیاتر نزیک کردنەوەی لایەنەکان لەیەکتر. وا هەستدەکەم بڕیاری عێراق لەبارەی هەر ڕێککەوتنێک لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی بڕیارێکی راست دەبێ. لایەنی تورکیاش لە کاتی ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا پشتگیریی لە دۆخەکە دەکەن و نابنە رێگر."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.