دوای لە ناوبردنی چەكی كیمیایی لیبیا، سەرەڕای خۆشحاڵی كۆمەڵگەی جیھانی ھاوكات جارێكی دیكە پرسی لە ناوبردنی چەكی كیمیایی لە جیھان كەوتە رۆژەڤی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیەوە.
ئەمریكا خاوەنی ٣١ ھەزار و ٥٠٠ تەن چەكی كیمیایی یە و لە سەدا نەوەدی چەكە كیمیاییەكانی لەنابرد كە بۆ ئەم پرۆسەیە ٢٨ ملیار دۆلار خەرجكرا، ئەوەی كە ماوەتەوەش تا ساڵی ٢٠٢٣ لە ناودەبرێن.
هەروەها روسیاش خاوەنی ٤١ ھەزار تەن چەكی كیمیایی یە و یەكەم وڵاتە كە خاوەن زۆرترین چەكی كیمیاییە، تا ئێستا سەدا ٧١ی چەكە كیمیاییەكانی لەناوبردووە، چاوەڕوان دەكرێ تا ساڵی ٢٠١٨ روسیا ھەموو چەكەكانی لەناو بەرێ.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.