Mohammed Baqi Hussein
02 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2016
وه‌زیری دادی توركیا، به‌كر بۆزداغ رایگه‌یاند کە به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن سه‌ركرده‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی، بۆ جاری دووه‌م نووسراویان ئاراسته‌ی ئه‌مریكا كردووه.
وه‌زیری دادی توركیا كه به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی ئاك پارتیدا سه‌ردانی په‌رله‌مانی كردبوو، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
بۆزداغ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا کە له‌سه‌ر بنه‌مای دۆستایه‌تیی توركیا و ئه‌مریكا، پێویسته فه‌تحوڵڵا گوله‌ن سه‌ركرده‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی راده‌ستی توركیا بكرێته‌وه و پێویسته گوله‌ن ببرێته به‌رده‌م دادگا و به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه دادگایی بكرێت.
بۆزداغ رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی به په‌له‌ی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن، بۆ جاری دووه‌م نووسراویان ئاراسته‌ی ئه‌مریكا كردووه.
بۆزداغ گوتی: "دوای ئاراسته‌كردنی نووسراوی یه‌كه‌م كه داوای ده‌ستگیركردنی به‌په‌له‌مان كردبوو، ئه‌مریكا له‌وه‌ڵامدا پرسیاری كردووه بۆچی به په‌له‌یه؟، ئێمه‌ش وهڵاممانداوهتهوه. بانگه‌شه و دادنپێدانانی جدی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه فه‌تحوڵڵا گوله‌ن ده‌ستی له هه‌وڵی كوده‌تادا هه‌بێت. له‌به‌رئه‌وه پێویسته به‌په‌له ده‌ستگیربكرێت چونكه زانیاریی هه‌واڵگریمان هه‌یه، ئه‌گه‌ری هه‌یه بۆ وڵاتێكی دیكه هه‌ڵبێت".
بۆزداغ جه‌ختیكرده‌وه كه له سه‌ردانه‌كانیاندا بۆ ئه‌مریكا داوای راده‌ستكردنه‌وه‌ی گوله‌ن ده‌كه‌ن و گوتی: "ئومێده‌وارم ئه‌مریكا له‌به‌رژه‌وه‌ندیی توركیا سه‌ركرده‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی رادهستدهكاتهوه".