Hemın Othman Mohammed
02 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2016
سه‌رۆكی گشتی ئاك پارتی و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم رایگه‌یاند "ئێواره‌ی رۆژی 15ی تهمووز، وشه‌ی توركیا به هه‌موو واتایهكییهوه له كه‌ناری هه‌ڵدێر گه‌ڕایه‌وه. ئه‌گه‌ر 15ی تهمووز سه‌ركه‌وتوو بووایه، ئه‌وا ئه‌مڕۆ نه ده‌ستوور ده‌بوو، نه یاسا كاری پێده‌كرا، نه ئه‌نجوومه‌نی غازی ده‌بوو. پارته سیاسییه‌كان داده‌خران و ئیراده‌ی سیاسی به ته‌واوی له‌ناوده‌چوو".
له گوتارێكیدا كه له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌یدا له په‌رله‌مانی توركیا پێشكه‌شی كرد، یڵدرم باسی له چه‌ند بابه‌تێكی رۆژه‌ڤ كرد.
گوتیشی: "ئه‌و رێكخراوه ناپاكه و رێكخراوی تیرۆریستی دابه‌شكار وه‌ك ئه‌وه‌ی به گوێزان هه‌ڵیان بكه‌نی له‌م خاكه پیرۆزه ههڵیاندهكهنین. تا ئه‌مڕۆ به‌و په‌ڕی پێداگرییه‌وه رێوشوێنمان گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م رێكخراوانه هه‌م له ناوه‌وه هه‌میش له ده‌ره‌وه زیان به توركیا نه‌گه‌یه‌نن، به‌رده‌وامیش ده‌بین. ئێواره‌ی رۆژی 15ی تهمووز، وشه‌ی توركیا به هه‌موو واتایهكییهوه له كه‌ناری هه‌ڵدێر گه‌ڕایه‌وه. ئه‌گه‌ر 15ی تهمووز سه‌ركه‌وتوو بووایه، ئه‌وا ئه‌مڕۆ نه ده‌ستوور ده‌بوو، نه یاسا كاری پێده‌كرا، نه ئه‌نجوومه‌نی غازی ده‌بوو. پارته سیاسییه‌كان داده‌خران و ئیراده‌ی سیاسی به ته‌واوی له‌ناوده‌چوو. ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌وڵی كوده‌تایه سه‌ری بگرتایه، ئه‌مڕۆ هیچ ئاسه‌وارێكی ئازادی راگه‌یاندن، مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادی راده‌ربرین نه‌ده‌مان. ده‌وڵه‌ت و گه‌له‌كه‌شمان له كه‌ناری هه‌ڵدێر گه‌ڕانه‌وه. ئه‌وه‌ی له‌و هه‌ڵدێره‌ی گێڕاینه‌وه سه‌ربڵندی سه‌رۆك فه‌رمانده و سه‌رۆكوه‌زیران ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و دژ وه‌ستانه‌وه‌ی گه‌لی ئه‌زیزمان بوو به‌رامبه‌ر كوده‌تاچییه‌كان".