Abdullah Shukur
20 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 21 تشرینی دووەم 2017
نیویۆرک - AA
دانیشتنی دادگایی رزا زەراب و جێگری پێشووی بەڕێوەبەری گشتی ھاڵک بانکی تورکی، مەھمەت ھاکان ئەتیلا دواخرا کە بڕیاربوو لە ٢٧ی تشرینی دووەم لە شاری نیۆرک ئەنجام بدرێ.
ھاوکات رزا زەراب و پارێزەرانی بەشداریان لە دانیشتی ھەفتەی رابردووی دادگاکە نەکردبوو.
ڤیکتۆر رۆکۆ کە پارێزەری ئەتیلایە رایگەیاند کە دانیشتنی دادگایی مەھمەت ھاکان ئەتیلا بە ئامادەبوونی دەستەی داوەران لە ماوەی دوو ھەفتەی داھاتوو ئەنجام دەدرێ.
پێشبینی ئەوەش دەکرێ کە رۆژی ٤ی کانوونی دووەم دادگایکردنی ھەردوو ناوبراو دەستپێبکات.