Ali Kemal Zerenli
14 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2023
هاتای – AA
هاووڵاتی عەبدوڵڵا جڵا نیشتەجێی شاری ئیسکەندەرون سەربە پارێزگای هاتای باشووری تورکیا، بە سواری ئەسپ هات بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەی دەنگدان.
عەبدوڵڵا جڵا (٣٨ ساڵ) کە شۆفێری ئامێری بەرزکەرەوە (کرێن)ە، بۆ بەشداریکردن لە دەنگدان بە سواری ئەسپ هات بۆ قوتابخانەی ناوەندی دەنیزجیلەر گوبەرتاش و ئەسپەکەی بە ستوونێکەوە بەستەوە. دواتر کارتی دەنگدانی لەسەر پشتی ئەسپەکە هێنایە دەرەوە و چووە سەر سندوقی دەنگدان.
عەبدوڵڵا جڵا بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە لە سەردەمی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا، فێری ئەسپسواری بووە و چێژ لە ئەسپسواری دەبینێت.
جڵا بە سەرنج خستنە سەر ئەوەی کە ئاژەڵی دڵخوازی ئەو ئەسپە، گوتی: "خۆم ئۆتۆمبێلم هەیە، بەڵام ویستم ئەمڕۆ بە جۆرێکی جیاواز بە ئەرکی هاووڵاتیبوونی خۆم هەڵبستم".
عەبدوڵڵا جڵا سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە لە هاوینان دەچێتە کوێستان و ماوە ماوە ئەسپەکەی بۆ هاتوچۆ بەکاردەهێنێت.