Yıldız Nevin Gündoğmuş
14 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2023
ئەنقەرە – AA
سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەولەت باخچەلی بەشداری کرد لە پرۆسەی دەنگدان لە هەڵبژاردنەکانیی سەرۆکایەتیی و خولی ٢٨ەمینی پەرلەمانی تورکیا و لە شاری ئەنقەرە دەنگی دا.
دەولەت باخچەلی بەمەبەستی بەشداریکردن لە پرۆسەی دەنگدان رووی کردە قوتابخانەی ناوەندی ئانتتەپە و دەنگەکەی خستە ناو سندوقی ژمارە ١٢٩٦.
باخچەلی سڵاوی لە ئەرکدارانی سەر سندوقەکان کرد و دواتر بە میدیاکارانی رايگەیاند: "خوای گەورە بەشداریکردن لەو هەڵبژاردنەی بە نسیب کردین. ئەمە هەڵبژاردنێکی گرنگە لە ژیانی سیاسیی مندا. وا دەردەکەوێت رێژەی بەشداریکردن بەرزە".
دەولەت باخچەلی هیوای خواست هەڵبژاردنەکە ببێتە مایەی خێروخۆشی بۆ تورکیا و هیوای سەرکەوتنیشی بۆ تەواوی پارتەکان خواست و ئاماژەی بەوە دا کە لە بارەگای گشتیی پارتەکەی چاودێریی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەکات.
دواتر سەرۆکی گشتیی مەهەپە لە باخچەی قوتابخانەکەدا، وێنەی لەگەڵ هاووڵاتییاندا چرکاند.