Hemın Othman Mohammed
18 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2016
به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانه‌وه، له شارۆچكه‌ی ئۆكسەكۆڤای هه‌كاری، هه‌شت هه‌زار و 420 خێزان ئاواره بوون و روویان له پارێزگای هه‌كار و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی وان كردووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری لقی هه‌كاری خێزان و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی مه‌همه‌ت ئاكیف بیلدیریجی، به ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "ژماره‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی له شارۆچكه‌كه‌وه كۆچیان كردووه گه‌یشتۆته هه‌شت هه‌زار و 420 خێزان".
بیلدیریجی باسی له‌وه كرد كه دوو هه‌زار و 820 خێزان له‌وانه‌ی ئاواره بوون سه‌ردانیان كردوون و ئه‌مانیش سه‌ردانی هه‌زار و 972 خێزانیان كردووه له پێداویستییه‌كانیان پرسیون.
گوتیشی: "به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانه‌وه له شارۆچكه‌ی یوكسەكۆڤا دوو هه‌زار و 820 خێزان كۆچیان كردووه، له‌وانه‌ش هه‌زار و 638 خێزانیان روویان له ناوه‌ندی پارێزگای هه‌كاری كردووه، هه‌زار و 108یان روویان له شارۆچكه‌ی شه‌مزینان و 74یشیان روویان له شارۆچكه‌ی چوكورجا كردووه. ئێمه‌ش توانیومانه بگه‌ینه هه‌زار و 972 خێزانیان و له پێدویستییه‌كانیان بكۆڵینه‌وه، هاوكات به بڕی 897 هه‌زار و 263 لیره هاوكاری هه‌زار و 39 خێزانمان كردووه، هه‌روه‌ها راپۆرتی لێكۆڵینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر 600 خێزان ئاماده‌كراوه. له مانگی مایسدا هاوكاری پێویستیان ده‌كرێت. 56 كه‌س ره‌وانه‌ی بنكه ته‌ندروستییه‌كان كراون و چاره‌سه‌ریی پزیشكیان وه‌رگرتووه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ژماره‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی له شارۆچكه‌ی یوكسەكۆڤاوه ئاواره‌ی وان بوون گه‌یشتۆته پێنج هه‌زار و 600 خێزان و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خێزان و كاروباری كۆمه‌لایه‌تی وانه‌وه به بڕی 324 هه‌زار و 140 لیره، هاوكاری به‌سه‌ر هه‌زار و 617 خێزانیان دابه‌شكراوه.