Mohammed Baqi Hussein
15 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2016
داره‌خ جۆرێكی ماسییه كه ته‌نها له ده‌ریاچه‌ی وان‌دا ده‌ژی له جیهاندا و له‌وه‌رزی زۆربووندا به‌پێچه‌وانه‌ی ئاراسته‌ی ئاوه‌كه‌وه روو له سه‌رچاوه‌ی ئاوی سازگار ده‌كات و كۆچه‌كه‌یان دیمه‌نێكی سه‌رنج راكێشی هه‌یه.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵه‌ی چاودێرانی سرووشت و وانه‌بێژ له به‌شی به‌رهه‌مه ئاوییه‌كانی زانكۆی یوزونجو یڵی وان پڕۆفیسۆر د. مسته‌فا ساری، چاودێریی كۆچی دارهخهكانی كرد.
ساری له لێدوانێكیدا بۆ په‌یامنێری ئانادۆڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هه‌موو به‌هارێك وان رووداوێكی سه‌رنج راكێش تێیدا رووده‌دات.
ساری گوتی: "به‌خێربێنه‌وه دارهخهكان دیسانه‌وه به‌خێربێنه‌وه بۆ نێو ئاوی چهمهكانمان" و رایگه‌یاند كه چاودێریی دارهخانی كردووه له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ چه‌مه‌كان له وه‌رزی زۆربووندا.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا داره‌خ ته‌نها له ده‌ریاچه‌ی وان‌دا ده‌ژی له جیهاندا و ساڵانه پۆل پۆل له‌وه‌رزی زۆربووندا بۆ سه‌رچاوه‌ی ئاوه سازگاره‌كان كۆچ ده‌كه‌ن.
وه‌ك ساری باسی ده‌كات ئه‌و كۆچه له‌به‌رئه‌وه‌یه ئاوی ده‌ریاچه‌كه سوێره و هه‌لومه‌رجی گونجاوی تێدا ده‌سته‌به‌رنابێت بۆ زۆربوونی دارهخهكان.
ساری گوتی: "له‌به‌رئه‌وه دارهخهكان له به‌هاردا كاتێك پله‌ی گه‌رمای ئاوه‌كه ده‌گاته 12 و 13 پله‌ی سه‌دی، ده‌ریاچه‌كه به‌جێدێڵن و روو له چه‌مه‌كان ده‌كه‌ن. به‌مه‌به‌ستی دانانی گه‌را، به‌پێچه‌وانه‌ی رێڕه‌وی ئاوه‌كه‌وه كۆچ ده‌كه‌ن و به فه‌رمانێكی خودایی روو له سه‌رچاوه‌ی ئاوی سازگار ده‌كه‌ن. ده‌زانن كه سه‌رچاوه‌كان ئارام و خاوێنن و مرۆڤه‌كانی لێ نییه. به‌م جۆره گه‌راكانیان له سه‌رچاوه‌كاندا داده‌نێن و بێچووه‌كانیان هه‌ڵدێن".
ساری باسی له‌وه‌ش كرد له‌كاتی كۆچهكهدا ماسییه‌كان بۆ ماوه‌یه‌ك له كه‌ناری چه‌مه‌كاندا چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر له ئاوی سوێره‌وه راسته‌وخۆ بچنه نێو ئاوی سازگار، ئه‌وا ماسییه‌كان ده‌مرن.
دارهخهكان دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌نگیی خوێ و توخمی یۆد له‌له‌شیاندا راده‌گرن، ده‌چنه نێو ئاوه سازگارهكهوه.
ساری گوتیشی: "له‌م كاتی چاوه‌ڕوانییه‌دا ده‌ست له خواردن هه‌ڵده‌گرن. ماسییه‌كان خۆیان برسی ده‌كه‌ن و هه‌موو وزه‌كه‌یان سه‌رف ده‌كه‌ن، دواتر به‌ره‌و سه‌رچاوه‌ی ئاوی سازگار درێژه به كۆچه‌كه‌یان ده‌ده‌ن. ته‌نها رۆیشتن به پێچه‌وانه‌ی رۆیشتنی ئاوه‌كه‌وه سه‌خت نییه، به‌ڵكو به‌ربه‌ستی زۆریشیان دێته‌ڕێ. لهڕێگاكهیاندا تاڤگه‌یه‌كی بچووك به‌به‌رزی 70 بۆ 80 سانتیمه‌تر هه‌یه، دارهخهكان دێن و هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌و تاڤگه‌یه تێپه‌ڕێنن. دارهخهكان درێژییان ده‌گاته 20 سانتیمه‌تر و هه‌وڵده‌ده‌ن به خۆفڕێدان و سه‌ركه‌وتن به‌رزییه‌ك ببڕن كه چوار هێنده‌ی درێژییه‌كه‌یان ده‌بێت. لێره‌دا و دوای گه‌یشتنیان به سه‌رچاوه‌كان، مێیه‌كان ده‌ست به دانانی گه‌راكان ده‌كه‌ن و نێره‌كانیش به‌دوایاندا ده‌ڕۆن و شیره‌كه‌یان به‌سه‌ر گهراكاندا ده‌ڕێژن، دوای تێپه‌ڕینی هه‌فته‌یه‌ك، گه‌راكان ده‌بنه بێچووه ماسیی ورد و بچووك. داره‌خه ساواكان دوای تێپه‌ڕینی مانگێك بڕێك گه‌وره ده‌بن تا بتوانن رێگاكه ببڕن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه نێو ده‌ریاچه‌ی وان".