Abdullah Söylemez
07 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2022
ئاگری - AA
لە ئاکامی رووداوێکی هاتوچۆدا لە پارێزگای ئاگری کە پاسێک خۆی بە دوو بارهەڵگردا کێشا کە چەوەندەریان بارکردبوو، حەوت کەس گیانیان لەدەست دا.
پاسێکی نەفەرهەڵگر کە گەشتی نێوان وان و ئاگری ئەنجام دەدا لە قەزای توتاک خۆی کێشا بە دوو بارهەڵگردا کە چەوەندەریان بارکردبوو، پێشتر تووشی رووداوی هاتوچۆ بووبوون و بەریەککەوتبوون، ئاگری گرت.
دوای گەیشتنی هەواڵی رووداوەکە، ژمارەیەکی زۆر لە تیمەکانی تەندروستیی، ئاگرکوژێنەوە و جەندرمە گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.
بەهۆی کاریگەری بەرکەوتنەکەوە، پاسەکە ئاگری گرت و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە دوای هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆر توانیان کۆنترۆڵی بکەن.
لەو رووداوەدا، حەوت کەس لە سەرنشینانی پاسەکە کە سەرجەمیان ٢١ کەس بوون، گیانیان لەدەست دا و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون.
بریندارەکان بەمەبەستی چارەسەر گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ناوچەکە.
هاوکات بەهۆی رووداوەکەوە، رێگای نێوان ئاگری-وان بۆ ماوەیەک بەڕووی هاتوچۆدا داخرا.