هەڵبژاردەی تۆپی پێی تورکیا، لە سێهەم یاری خۆیدا لە کۆمەڵەی Dی جامی جیھانی فیفای ٢٠٢٦دا، بە ئەنجامی ٣-٢ سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئەمریکادا و، بە سەرکەوتوویی ماڵئاوایی لە مۆندیال کرد.
لەو یارییەدا کە هەڵبژاردەی تورکیا بە ئەنجامی ٣-٢ لە هەڵبژاردەی ئەمریکای بردەوە، سێ یاریزانی جیاواز گۆڵەکانی تورکیایان تۆمار کرد، سەرەتا ئاردا گولەر لە خولەکی ١٠دا گۆڵی یەکەمی تۆمار كرد، پاشان ئۆرکۆن کۆکچۆ لە خولەکی ٣١دا گۆڵی دووهەمی تۆمار كرد و گۆڵی سێهه‌میش له‌لایه‌ن کاعان ئایھان لە خولەکی ٨+٩٠دا تۆمار كرا.
هاوكات گۆڵه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریكاش له‌لایه‌ن دوو یاریزانی جیاوازه‌وه تۆمار کرا، سەرەتا ئۆستن ترەستی لە خولەکی سێ‌دا گۆڵی یەکەمی تۆمار كرد و هەڵبژاردەکەی پێشخست، پاشان سێباستیان بێڵهارتەر لە خولەکی ٤٩دا گۆڵی دووهەمی تۆمار كرد و ئەنجامەکەی بە شێوەیەکی کاتی یەکسان کردەوە.
لە خولەکی ٨+٩٠دا، یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی توكریا کاعان ئایھان گۆڵی سەرکەوتنی تورکیای تۆمار کرد، به‌وه‌یش ئه‌نجامه‌كه بووه ٣-٢.
هەڵبژاردەی تورکیا بە بردنەوەی ٣-٢ یارییەکەی تەواو کرد، بەڵام بە کۆکردنەوەی سێ خاڵ لە کۆتا پلەی کۆمەڵەکەیدا جێگیر بوو و ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.