Göksel Yıldırım
15 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
پسپۆڕانی پیشه‌سازیی به‌رگریی له‌باره‌ی كاریگه‌رییه‌كانی بڕیاری سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر توركیا به‌هۆی سیسته‌می به‌رگریی S-400ی رووسیا و چاره‌سه‌ره جێگره‌وه‌كان بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو دوان.
لێكۆڵینهر له سیاسه‌تیی به‌رگریی، ئاردا مهولودئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه خستنی توركیا بۆناو لیستی CAATSAی ئیداره‌ی ئه‌مریكا به‌هۆی S-400ه‌وه، ده‌بێته خاڵێكی گرنگ له په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌م دوو وڵاته.
ئاردا مهولودئۆغڵو به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ سزاكاندا مۆڵه‌تی هه‌نارده‌كردن به دامه‌زراوه‌ی پیشهسازییەکانی به‌رگریی له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا قه‌ده‌غه ده‌كرێت گوتی: "به‌پێی گرێبه‌سته واژووكراوهكان و وه‌ك ئه‌وه‌ی له سیسته‌مه‌كه‌دا هاتووه، پێویسته هیچ كێشه‌یه‌ك له‌و پرۆژانه‌دا روونه‌دات كه ده‌ستیان پێكراوه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان نه‌گه‌یشتووه‌ته قۆناغی پێویست، پێویسته بۆ به‌رهه‌مهێنان و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی پرۆژه‌كان به دوای چاره‌سه‌ری جێگره‌وه‌دا بگه‌ڕێین".
ئاردا مهولودئۆغڵو تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه به‌هۆی سزاكانی CAATSAه‌وه كه ئه‌و وڵاتانه‌ی په‌یوه‌ندییان باشه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و هه‌ڵوێست و سیاسه‌تی كۆمپانیاكانی ئه‌و وڵاتانه به‌رامبه‌ر به توركیا و دامه‌زراوه‌ی پیشهسازییەکانی به‌رگریی له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا له‌وانه‌یه ببنه هۆی گۆڕانكاری و گوتی: "ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێست یان بڕیارێكی سیاسی نهشگۆڕدرێت كۆمپانیاكان بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بنه هۆی كاردانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌وانه‌یه له په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی پیشهسازییەکانی به‌رگریی له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا به هه‌ستیاری بجوڵێنه‌وه. كاریگه‌رییه راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆكانی سزاكان، بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی له‌وانه‌یه كاریگه‌ری نه‌رێنی بكه‌نه سه‌ر پیشه‌سازیی به‌رگریی توركیا و زیان به چالاكییه‌كانی به‌رهه‌مهێنان و داهاتی هه‌نارده‌كردن بگه‌یه‌نن، به‌ڵام به هه‌ڵوێستی هه‌ستیارانه له ماوه‌ی مامناوه‌نددا ده‌كرێت كه‌رته‌كه به‌به‌هێزی له‌و قۆناغه ده‌ربچێت".
- "لاوازبوونی پاراستنی سنوورەکانی ناتۆ"
چاودێری سیاسەتی بەرگریی، توران ئۆغوز ئاماژەی بەوەدا، تورکیا یەکەم وڵاتی ئەندامی ناتۆ-یە کە ئەمریکا سزای بەسەردا دەسەپێنێت و گوتی: "پێمانوایە هۆکاری سەرەکی زیادکردنی سزاکان بۆ یاساکانی ئەمریکا لەلایەن کۆنگرێسەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی تورکیا لەڕێی چەند یاسایەکەوە رێگری لە بەشداریکردنی ئەمریکا لە شەڕەکانی ناوچەکە کردووە کە ئەمەش بەشێوەیەکی نەرێنی کاریگەری لەسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دروست دەکات. یەکەم رێگای ئەمەش وەستاندنی دابینکردنی پارچەی یەدەگی چەکەکانی ئێستایە، بۆ ئەوەی تا ئەمریکا پارچەی چەک دابین نەکات، نەتواندرێت هیچ کارێک بکرێت، بەڵام هێزە سەربازییەکانی تورکیا کە شەڕ، ئۆپەراسیۆن و سزاکانی رابردووی بیرنەچووەتەوە خاوەن کۆگایەکی چەکە کە بۆ ماوەی دوورودرێژ بەشی دەکات. پێم وایە هەتا کاتێک پشتبەستنمان بە بەرهەمی دەرەکی دەگۆڕێت بۆ پشتبەستن بە بەرهەمی ناوخۆیی، ئەم کۆگایانە بەشمان دەکەن. بەرەو ئەوە دەچین کە تەنانەت بۆ ئەو بەرهەمە دەرەکیانەی بەشێوەی جیاواز دروست دەکرێن، جێگرەوە بدۆزینەوە".
توران ئۆغوز باسی لە کاریگەری ئەم سزایانە کرد و گوتی: "ئەم هەنگاوە بە مانای سەپاندنی سزا دێت. بەهۆی ئەم سزایانەشەوە بۆ ماوەیەکی کەم وەستان لە بەرەوپێشچوونی ئەو چەکانەدا روودەدات کە پەیوەندییان بە ئەمریکاوە هەیە، هەروەها هەندێک پڕۆگرامی کاریش رووبەڕووی ئاستەنگ دەبنەوە، بەڵام ئەگەر ئەم قۆناغە بکەین بە هەلێک بۆ گۆڕانکاری ریشەیی و دوستکردنی پیشەسازییەکی سەربازیی تورکی کە لە درێژماوەدا مەترسییەکان زۆر کەمتر بکاتەوە و ببێتە رێگایەک بۆ ئەوەی لە ئایندەدا هەموو ئەو بەرهەمانەی لە دەرەوەی وڵات دێن لە ناوەوەی وڵات بەرهەم بهێندرێن، دەتوانین بەشێوەیەکی سوودمەند قۆناغەکە تێبپەڕێنین."