Muhammed Enes Can,Mustafa Hatipoğlu,Ramal Abdullah Mahmood
25 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 26 کانوونی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ – AA
بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ ٣٠ کەس ده‌رچوو كه ٢٤یان پزیشكن له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی ئه‌ندامبوون له شانه نهێنییه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ) له ئه‌كادیمیای پزیشكی سه‌ربازیی داخراوی گولهانه كه سه‌ر به‌و رێكخراوه بوو.
هۆبه‌ی لێكۆڵینه‌وه له تیرۆر و تاوانه رێكخراوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری ئیستانبوڵ له میانی ده‌ستگه‌یشتن به ناوی نوێ له‌و نامانه‌ی له نێوان به‌رپرسانی شانه نهێنییه‌كانی فه‌تۆدا گۆڕدراونهوه بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ٣٠ تۆمه‌تبار ده‌ركرد كه ٢٤یان پزیشكی سه‌ربازین.
به مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران هه‌ڵمه‌تێكی هاوكات له پێنج پارێزگای توركیا ده‌ستیپێكردووه.