Sinan Uslu
01 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
- ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی توركیا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه کە توركیا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به بوونی په‌كه‌كه/په‌یه‌ده-یه‌په‌گه و چالاكییه‌كانیان نادات له باكووری سووریا و ناوچه‌ی شنگال له عێراق و ئاماژه به‌وه دراوه، توركیا له‌وباره‌وه ئاماده‌ی هه‌ماهه‌نگییه له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه و وڵاتانی ده‌ستڕۆیشتوو له ناوچه‌كه‌دا.
له‌راگه‌یه‌نراوی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی توركیادا كه دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێ بڵاوكرایه‌وه هاتووه: "هه‌ندێك له وڵاتان سیاسه‌تی دووفاقه‌یی له‌باره‌ی رێكخراوه‌كانی په‌كه‌كه، په‌یه‌ده، یه‌په‌گه و فه‌تۆ په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن و پشتیوانیی ئه‌ندام و لایه‌نگرانیان ده‌كه‌ن. ئێمه جهختدهكهینهوه كه ئه‌و كاره به‌مه‌به‌ست ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و بانگه‌وازیان لێده‌كه‌ین ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان بگۆڕن".
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی توركیا دوێنێ به سه‌رۆكایه‌تیی سهركۆمار ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار به‌ڕێوه‌چوو و ماوه‌ی نزیكه‌ی شه‌ش كاتژمێری خایاند و دواتر راگه‌یه‌نراوێك بڵاوكرایه‌وه.
له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا جارێكی دیكه وه‌بیرهێنراوه‌ته‌وه كه مه‌به‌ستی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات "ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی سنوور، رێگری كردن له‌و په‌لامارانه‌ی بۆ سه‌ر توركیا ئه‌نجامده‌درێن و پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌یه له داعش و رێكخراوه تیرۆرستییه‌كانی دیكه". و له‌ده‌قه‌كه‌یدا هاتووه: "بۆ پاراستنی ئاسایشی گیانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه و خوشك و برا سورییهكانمان له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا، جهختدهكهینهوه كه رێگه ناده‌ین ئه‌ندامانی رێكخراوی تیرۆرستی په‌كه‌كه/په‌یه‌ده-یه‌په‌گه راڕه‌وێك بۆ خۆیان بكه‌نه‌وه".
به‌شێكی دیكه‌ی راگهیهنراوهكه بانگه‌وازێكه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كۆتاییهێنان به قه‌یرانی مرۆیی له حه‌له‌ب و له‌ده‌قه‌كه‌یدا هاتووه: "بۆردومانكردنی شاری حه‌له‌ب به نه‌خۆشخانه‌كانیشه‌وه و بێبه‌شكردنی خه‌ڵكی سڤیلی شاره‌كه له‌هه‌موو مافێك، تاوانێكی مرۆڤایه‌تییه كه پێویسته ده‌ستبه‌جێ رێگریی لێبكرێت. توركیا له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی راگرتنی پێكدادانه‌كان و گه‌یاندنی یارمه‌تیی مرۆیی بۆ شاری حه‌له‌ب به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌یه له‌پێناو كۆتاییهێنان به‌و قه‌یرانه مرۆییه‌دا".
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به پێشهاته‌كانی عێراق له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: "جهختدهكهینهوه له مافی به‌رگری لهخۆكردنی توركیا له‌به‌رانبه‌ر په‌كه‌كه و داعشدا كه له عێراق بوونیان هه‌یه و خاكیان به‌ده‌سته‌وه‌یه. توركیا به‌رده‌وامده‌بێت له هاوكاری كردنی حكوومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوه تیرۆرستییه‌كاندا. وڵاته‌كه‌مان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك داكۆكی له سه‌روه‌ریی خاكی عێراق و ئاسایش و سه‌قامگیریی ئه‌و وڵاته ده‌كات".
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی توركیا له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا باسی له ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵیش كردووه و جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، پێویسته دیموگرافیای ناوچه‌كه و به‌تایبه‌ت مووسڵ و ته‌له‌عفه‌ر پارێزگاریی لێبكرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ری هه‌یه تراژیدیایه‌كی مرۆیی دیكه‌ی لێبكه‌وێته‌وه.
راگهیهنراوهكه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، توركیا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به بوونی په‌كه‌كه/په‌یه‌ده-یه‌په‌گه و چالاكییه‌كانیان نادات له باكووری سووریا و ناوچه‌ی شنگال له عێراق و ئاماژه به‌وه دراوه، توركیا له‌وباره‌وه ئاماده‌ی هه‌ماهه‌نگییه له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه.