Sertaç Bulur,Hemın Othman Mohammed
01 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
به‌و بڕیارنامه‌یه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیاوه ئاماده‌كراوه و لە ژماره‌ی رۆژانه‌ی رۆژنامه‌ی فه‌رمی حكوومه‌تدا بڵاوكرایه‌وه تییایدا ئاماژە بەوە کراوە کە، 616 سه‌رپه‌رشتیاری ئیداری (قایمقام و یاریده‌ده‌رانی پارێزگار) شوێنی ئه‌ركه‌كانیان گۆڕدراوه. 12 چاودێری ئیداری دیكه له ناو وه‌زاره‌تی ناوخۆدا جێگۆڕكێیان پێكراوه.
بڕیارنامه‌ی دامه‌زراندن و شوێن گۆڕینی سه‌رپه‌رشتیارانی ئیداری سه‌باره‌ت به‌گۆڕینی شوێنی ئه‌ركی قایمقام و یاریده‌ده‌رانی پارێزگار، له ژماره‌ی رۆژانه‌ی رۆژنامه‌ی فه‌رمی حكوومه‌تدا بڵاوكرایه‌وه، به‌پێی بڕیارنامهكهش 616 سه‌رپه‌رشتیاری ئیداری شوێنی ئه‌ركه‌كانیان گۆڕدراوه.
له كاتێكدا به بڕیارنامه‌كه شوێنی ئه‌ركی 369 قایمقام و 106 یاریده‌ده‌ری پارێزگار گۆڕدراوه، 75 قایمقام و یاریده‌ده‌ری پارێزگار وه‌ك راوێژكاری یاسایی پارێزگا ئه‌ركیان پێسپێردراوه. هه‌روه‌ها 30 قایمقام و یاریده‌ده‌ری پارێزگار له یه‌كه‌كانی ناوه‌ندی وه‌زاره‌ت ئه‌ركیان پێسپێردراوه، نۆ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداریش دامه‌زرێندراون. له ده‌ره‌وه‌ی بڕیارنامهكهش 12 سه‌رپه‌رشتیاری ئیداری له ناو وه‌زاره‌ت شوێنی ئه‌ركه‌كانیان گۆڕدراوه.