Ayşe Şensoy Boztepe
30 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 30 نیسان 2023
ئەنقەرە-AA
هۆشداریی درا لە ئەگەری بارانبارینی بەخوڕ لە ناوچەکانی دەوروبەری بایبورت، ئەرزینجان، دێرسیم، ئەلعەزیز، بینگۆل، دیاربەکر، باتمان، سیرت و ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ماردین.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا ئاشكرایكرد، پێشبینی بارانبارینی بەلێزمە و هەورەتریشقە لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی وڵات و بەتایبەتی لە ناوچەکانی بایبورت، ئەرزینجان، دێرسیم، ئەلعەزیز، بینگۆل، دیاربەکر، باتمان و سیرت و ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ماردین، دەکرێت.
هۆشداریی دەدرێت لە ئەگەری روودانی لافاو، هەورەبروسکە، تەرزە و رەنگە بەو هۆیەوە ئاستەنگی هاتوچۆ دروست ببێت.