Burcu Çalık
08 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 08 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
له ژماره‌یه‌ك هێرشی ئاسمانیی رۆژی رابردووی سوپای توركیادا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی خواكورك و زاپ له باكووری عێراق، ژماره‌یه‌ك په‌ناگه، حه‌شارگه، سه‌كۆی چه‌ك و كۆگای ته‌قه‌مه‌نی كه له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستیی جوداخوازه‌وه به‌كارده‌هێنران، خاپووركران.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه رۆژی سێشەممە ژماره‌یه‌ك هێرشی ئاسمانیی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی خواكورك و زاپ له باكووری عێراق، ئه‌نجامداوه.
له ئه‌نجامی هێرشه ئاسمانییه‌كانیشدا ژماره‌یه‌ك په‌ناگه، حه‌شارگه، سه‌كۆی چه‌ك و كۆگای ته‌قه‌مه‌نی كه له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستیی جوداخوازه‌وه به‌كارده‌هێنران، خاپوور كراون.