Sinan Uslu
22 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2016
- له‌هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆسه‌ر په‌كه‌كه له ناوچه‌كانی زاب و مه‌تینا له‌ناو سنووری هه‌رێمی كوردستان، 15 حه‌شارگه و عه‌مباری چه‌كی په‌كه‌كه ته‌قێنرانه‌وه.
- له‌هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆسه‌ر په‌كه‌كه له شارۆچكه‌ی لیجه‌ی سەربە پارێزگای دیاربه‌كر و شارۆچکەی شه‌مزینانی سەربە پارێزگای هه‌كاری، 20 ئامانج كه له حه‌شارگه و عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی په‌كه‌كه پێكهاتبوون ته‌قێنرانه‌وه.
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا، زنجیرە هێرشێكیان بۆسه‌ر حه‌شارگه‌كانی په‌كه‌كه له ناوچه‌كانی زاب و مه‌تینا له‌ناو سنووری هه‌رێمی كوردستان و شارۆچكه‌ی لیجه‌ی سه‌ربه پارێزگای دیاربه‌كر و شارۆچكه‌ی شه‌مزینانی سەربە پارێزگای هه‌كاری ئه‌نجام دا.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپای توركیا، سه‌عات 10 و 13 خولهك بۆ 10 و 21 خوله‌كی دوێنێ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا چه‌ند هێرشێكیان له ناوچه‌ی زاب ئه‌نجام داوه.
لههێرشهكاندا 15حه‌شارگه و عه‌مباری چه‌كی په‌كه‌كه ته‌قێنرانه‌وه.
دوای هێرشه‌كان فڕۆكه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ بنكه‌كانیان لە توركیا.
هاوكات دوێنێ سه‌عات 4 بۆ 4 و 16 خوله‌كی سه‌رله ئێواره به‌كاتی ناوخۆی توركیا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا له ده‌ورووبه‌ری شارۆچكه‌ی لیجه‌ی سه‌ربه پارێزگای دیاربه‌كر و سه‌عات 7 و 45 خولهك بۆ 8 و 5 خولهك له ده‌ورووبه‌ری شارۆچكه‌ی شه‌مزینانی سه‌ربه پارێزگای هه‌كاری چه‌ند هێرشێكیان ئه‌نجام داوه.
لههێرشهكاندا 20 ئامانج كه له حه‌شارگه و عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی په‌كه‌كه پێكهاتبوون ته‌قێنرانه‌وه.