İzzet Taskiran
10 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 11 ئەیلوول 2019
ئیستانبوڵ - AA
رێکخراوی چاودێری گەشتی هێڵە ئاسمانییەکان APEX ، خەڵاتی هێڵی ئاسمانی پێنج ئەستێرەیی ٢٠٢٠ی پێشکەش بەهێڵی ئاسمانی تورک (Turkish Airlines) کرد، بۆ متمانەپێکردنەکان.
لە راگەیەندراوێکی (Turkish Airlines) ئاماژە بەوە کراوە کە پسپۆڕانی گەشتی جیهانی و APEX لە نۆی ئەیلوولدا لە شاری لۆس ئەنجلس کۆبوونەوە بۆ خەڵاتەکانی APEX-IFSA.
لە کۆبوونەوەکەدا بەپێی هەڵسەنگاندنی گەشتیاران، خاڵدان بە یەک ملیۆن گەشتی ٦٠٠ کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی لە نێوان تەمووزی ٢٠١٨ بۆ ئەیلوولی ٢٠١٩ ئەنجامدراوە و تیایدا ئەستێرەکانی ساڵی ٢٠٢٠ دیاریکراون.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەڵسەنگاندنی پێنج ئەستێرەیی لە رووی پشوویەکی تەواوی کورسییەکان، خزمەتگوزاری نێو کابینە، خواردن و خواردنەوە، رابواردن، وای فای بۆ کۆمپانیا گەشتیارییەکان ئەنجامدراوە و تیایدا بۆ جاری سێیەم لەسەر یەک هێڵی ئاسمانی تورک (Turkish Airlines) بەتێکڕای پێنج ئەستێرە خەڵات کرا.