ئه‌سته‌نبوڵ
بڕیاره 29 ی تشرینی دووه‌م هێڵی شه‌مه‌ندۆفێری ماڕماڕای كه به پڕۆژه‌ی سه‌دده ناو ده‌برێت له ڕێ‌و ڕه‌سمێكی تایبه‌تدا له‌لاه‌ین ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌درۆغانی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا وه مه‌راسیمی كردنه‌وه‌كه‌ی به‌ڕێوه بچێت .
به پێی ئه‌و زیانیاریانهی كه ده‌ست په‌یامنێری ئاژانسی هه‌واڵی ئانادۆڵ كه‌وتووه , پڕۆژه‌كه 76 كم درێژه‌و به‌مه‌ش 13.6 كم ی به ژێر ده‌ریادا تێپه‌ڕده‌بێت چه‌ندین وێستگه‌ی جیاواز له خۆ ده‌گرێت كه به گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ی سه‌ده ناوده‌برێت له جیهاندا .
بڕیاره له 29 ی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵدا و له یادی 90 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كۆماری توركیا دا هاوكات له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ی شه‌مه‌ندۆفێری خێرا له مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا بكرێته‌وه له‌لایه‌ن ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه‌وه .
ئه‌م پڕۆژهپه كه 5 وێستگه‌ی جیاواز له خۆی ده‌گرێت هه‌رد وو به‌ری ئاسیا‌و ئه‌وروپای ئه‌سته‌نبوڵ به‌كه‌یه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه له رێی تونێلێكی ژێر ده‌ریاییه‌وه و بڕیاره‌له كاتی كردنه‌وه‌كه‌یدا هه‌ریه‌ك له وێستگه‌كانی ئه‌و هێڵه شهفهندهفهریه به شێوه‌یه‌كی جیاواز بڕازێنرێته‌وه له‌سه‌ر شێوازی كۆن .
سه‌رجه‌می تێچووی ئه‌م پڕۆژه‌یه9ملیار‌و 298 ملیۆن و 539 هه‌زار لیره‌یه و به گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ی ئه‌م سه‌ده‌یه ناوده‌برێت كه به هاوكاری وهبهرهینی بیانی و توركیی و چه‌ند ئه‌ندازیارێكی تورك و یابانی دروست ده‌كرێـت.
ئه‌م پڕۆژه‌یه له ساڵی 2004 ه‌وه ده‌ستی پێكردووه و به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی هاتوچۆی شاری ئه‌سته‌نبوڵ خراوته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه وله‌كاتی ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌كه‌دا چه‌ندین ئاسه‌واری مێژووی و كه‌شتی كۆن دۆزراوه‌ته‌وه كه مێژووهیهكهیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ئیمپڕاتۆریه‌تی ڕۆمانیه‌كان له‌و شاره‌دا و له ئێستادا پڕۆژه‌كه به كۆتاییدایه.