Okan Coşkun,Fırat Özdemir
04 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2023
غازی عەنتاب - AA
هەوڵەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگری کارگەیەکی بەرهەمهێنانی پێداویستی پزیشکیی لە پارێزگای غازی عەنتاب بەردەوامە.
بە هۆکارێکی نەزاندراو لە بەشی کۆگای کارگەیەکی دروستکردنی پێداویستی پزیشکیی لە پارێزگای غازی عەنتاب، ئاگرکەوتەوە.
دەستبەجێ تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەیان دا.
١٠ کارمەندی کارگەکەش کە بەهۆی دوکەڵی ئاگەکەوە تەنگەنەفەس بووبوون، گەیەندرانە نەخۆشخانە.
تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەش بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە و رێگریکردن لە تەشەنەکردنی.