وان
دوای کارابوونی پرۆسەی ئاشتی، تا رادەیەکی باش رق و کینە کەمبوویەوە و میللەتە جیاجیاکانی پارێزگای وان بە گیانێکی یەکتر قەبووڵکردنەوە دەژین. بۆ ئەم مەبەستە گرووپێک لە مامۆستا و پێشنوێژ و وتارخوێنانی پارێزگای وان، لە پرۆژەیەکدا بەناوی برایەتی، بە ھەر سێ زمانی کوردی، عەرەبی، تورکی مەولود دەخوێننەوە و خەڵک لە یەکتر نزیکدەکەنەوە. بانگەوازی برایەتی و پێکەوە ژیان دەکەن.
ئەو گروپە لە چوارچێوەی پرۆژەی برایەتیدا مەولودێکیان لە شارۆچکەی چاتاک خوێندەوە.
لە مەولودێکدا کە ئاسایشپارێزانی شارۆچکەکەش بەشدارییان تێدا کرد، بە ھەرسێ زمانی کوردی، عەرەبی، تورکی سروود و نزا خوێنرایەوە. مەولودەکە لە مزگەوتێکیشارۆچکەکە خوێنرایەوە و خەڵکێکی یەکجار زۆر ئامادەی بوون.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.