ئەمڕۆ شەممە بەئامادەبونی ژمارەیەك لەبەرپرسانی شارەكە ، لەڕێوڕەسمێكدا باخچەیەكی گشتی لە گەڕەكی تووی مەلیكی شاری سلێمانی بەناوی هونەرمەندی ناسراوی كوردی توركیا ئەحمەد كایا كرایەوە.
لە ڕێوڕەسمەكەدا جگە لەئامادەبونی هاوسەری سەرۆك كۆماری عێراق هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ، هاوسەر و كچەكەی ئەحمەد كایاش بۆ بەشداریكردن لەكردنەوەی باخچەكەدا ئامادەبون.
بەڕێوەبەری باخچەكانی سلێمانی كامەران حەمەساڵح لهبارهی كردنهوهی ئهو باخچهیه گوتی: "ناونانی ئەم باخچەیە لە ناو شاری سلێمانی بەناوی ئەحمەد كایا ، وەك سۆز و وەفایەكە بۆ هەڵوێست و خزمەتەكانی ئەو هونەرمەندە نەتەوەییەی ئازارەكانی نیشتمانی لەكۆڵناو لەئاوارەیی سەری نایەوە."