Zafer Tayfur
01 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2020
وان - AA
لە شارۆچكەى باشكالە لە وان، ١٢ كۆچبەرى ناياسايى دەستگيركران.
تيمەكانى سەر بە فەرماندەيى جەندەرمەى شارۆچكەكە، لە كاتى ئەنجامدانى گەڕى شەوانەى خۆيان، گروپێك پيادەى لە گەڕەكى گوڤەنديك راگرت.
لە ئەنجامى كۆنترۆڵ و پرسين لە ناسنامەكان، ١٢ كۆچبەرى ناياسايى بە رەچەڵەك ئەفغانى كە لە رێگەى قاچاخەوە هاتبوونە ناو توركياوە دەستنيشانكران.
كۆچبەرە ناياساييەكان، لە دواى كۆنترۆڵى تەندروستى لە نەخۆشخانەى گشتيى باشكالە، رەوانەى بەڕێوەبەرايەتى كۆچى پارێزگاكە كران.