Sangar Hamad Azeez
10 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 12 شوبات 2017
سەرۆکی بە قەییوم دانراوی شارەوانی وان، ئیبراهیم تاشیاپان،١٩٠ کارمەندی شارەوانییەکەی لە کارکردن راگرت.
لە میانی لێدوانێکی بۆ رۆژنامەنووسان، تاشیاپان ئاماژەی بەوەکرد کەوا تاوەکو ئێستا لێکۆڵینەوە لەگەڵ ژمارەیەک کارمەندی شارەوانییەکە درێژەی هەیە و گوتیشی: "لەبەر لێکۆڵینەوەکان ناچاربووین ئەو کارمەندانە لەکارکردن رابگرین".
ناوبراو گوتی: "بەهۆی لێکۆلینەوەکان ناچاربووین ژمارەیەک کارمەند لە کارکردن رابگرین، بەڵام بە شێوەیەکی کاتی دەبێت، تەنیا گرێبەستی ئەو کارمەندانەمان هەڵپەساردووە، ئەوە دەرکردن نییە ، دواتر دەتوانن بێنەوە سەرکار. ١٩٠ کارگوزار و کارمەندی شارەوانییەکە لە کاردکردن راگیراون، دوای لێکۆلینەوەکان بە گوێرەی دەرئەنجامەکان کارمەندەکان دەگەڕێنەوە سەرکار".