Yusuf Şahbaz
13 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 16 کانوونی دووەم 2021
ئیزمیر – AA
به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو ده‌ست كراوه به لێكردنه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی سه‌وزه زستانییه‌كان له پارێزگای ئیزمیر.
له‌سه‌ر رووبه‌ری ٤٢٩ هه‌زار دێكار زه‌وی له ئیزمیر یه‌ك ملیۆن و ٧٠٠ تۆن سه‌وزه به‌رهه‌م ده‌هێندرێت، كه له‌سه‌ر رووبه‌ری ١٢٣ هه‌زار دێكار زه‌وی ٢٩١ تۆن سه‌وزه‌ی زستانی ره‌نێو ده‌هێندرێت. سه‌وزه‌كانی قه‌ڕنابیت، بڕۆكلی، سپێناخ، ئارتیشۆك و كهرهڤیز به به‌ربڵاوترین شێوه له‌و پارێزگایه به‌رهه‌م ده‌هێندرێن.
لێكردنه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی سه‌وزه له سه‌رتاسه‌ری ئه‌م پارێزگایه به‌رده‌وامه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ماوه ماوه بارانیش ده‌بارێت، به‌ڵام كاركردن له زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كاندا له به‌ره‌به‌یانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات. كرێكارانی كشتوكاڵی پێش نیوه‌ڕۆ جۆرێك و دوای نیوه‌ڕۆش جۆرێكی دیكه‌ی سه‌وزه‌كان لێ ده‌كه‌نه‌وه و كۆده‌كه‌نه‌وه.
به‌شێك له‌و سهوزهیهیش بۆ ژماره‌یه‌ك له وڵاتان به تایبه‌ت وڵاتانی ئه‌ورووپا هه‌نارده ده‌كرێت.