Hamdi Çelikbaş
27 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند كه دوو سه‌ربازی توركیا له ئیدلب شه‌هید بوون و دوو سه‌ربازی دیكه‌یش بریندارن.
وه‌زاره‌تی به‌رگری له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند كه هێرشی ئاسمانی كراوه‌ته سه‌ر سه‌ربازانی سوپای توركیا كه به‌مه‌به‌ستی هێنانه‌دی ئاگربه‌ست له ئیدلبن.
له ئاكامی هێرشه‌كه‌شدا دوو سه‌رباز شه‌هید بوون و دوو سه‌ربازی دیكه‌یش بریندار بوون.
وه‌زاره‌تی به‌رگری جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ده‌ست به‌جێ وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د دراوه‌ته‌وه و ئامانجه‌كانی رژێم پێكراون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا داوای لێخۆشبوو‌ن له خوا بۆ شه‌هیدان كراوه، پرسه و سه‌ره‌خۆشیش ئاراسته‌ی سوپا و گه‌لی توركیا كراوه و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداربووان خوازراوه. جه‌ختیش له‌وه كراوه‌ته‌وه كه هیچ كاتێك خوێنی رژێندراوی شه‌هیدان به فیڕۆناچێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌ی جۆراوجۆره‌وه ده‌ستمان كه‌وتوون زاندراوه له ئاكامی به‌رپه‌رچدانه‌وه(ی هێزه‌كانمان) جگه له تێكشكاندنی چه‌ندین ئامانجی رژێم هه‌روه‌ها ١١٤ سه‌ربازی رژێمیش له چالاكی خراون".