Orhan Onur Gemici,1 23
23 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 23 شوبات 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری به‌رگری توركیا، خولوسی ئاكار و بریكاری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، پاتریك شاناهان كۆبوونه‌وه.
ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا رایگه‌یاند وه‌زیری به‌رگری توركیا، خولوسی ئاكار و بریكاری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، پاتریك شاناهان له پنتاگۆن كۆبوونه‌وه.
له زنجیره كۆبوونه‌وه‌كاندا سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای توركیا، یه‌شار گوله‌ر و سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا، جۆزیف ده‌نفۆرد به‌شدار بوون.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان ئاكار و شاناهان تاوتوێی هه‌ماهه‌نگییه‌كانی هه‌ردوو وڵات له بواری به‌رگری، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له سووریا، نیگه‌رانییه‌كانی توركیا له پشتگیریكردنی په‌یه‌ده/یه‌په‌گه له‌لایه‌ن ئه‌مریكا، كران.
ئاكار تیشكی خستۆته سه‌ر گرنگی هه‌ماهه‌نگی له پێناو پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاك و یه‌كڕیزی سیاسیی له سووریا و جه‌ختی له سه‌ر پێداگیری وڵاته‌كه‌ی كردۆته‌وه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌موو رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان به په‌كه‌كه، یه‌په‌گه، په‌یه‌ده، داعش و فهتۆشهوه.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له سه‌ر گرنگی هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوو وڵات كردۆته‌وه وه‌ك هاوپه‌یمانی ناتۆ به تایبه‌ت له چالاكییه ده‌ریاییه‌كانی ناتۆ له ئه‌فغانستان، كۆسۆڤا و عێراق و هاوبه‌شێتی ستراتیجی نێوان توركیا و ئه‌مریكا كه ره‌گ و ریشه‌ی مێژوویی هه‌یه.