28 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 29 شوبات 2020
هاتای – AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له دوای هێرشه‌كه‌ی ئیدلبه‌وه له رێگای فڕۆكه، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و ئامێره سه‌ربازییه‌كانه‌وه زیاتر له ٢٠٠ ئامانجی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د به چڕی بۆردومان كراون، رایگه‌یاند: ''له ئه‌نجامی بۆردومانه‌كان پێنج هێلیكۆپته‌ر، ٢٣ تانك، ٢٣ تۆپهاوێژ، یه‌ك سیستمی به‌رگری ئاسمانیی SA-17، یه‌ك سیستمی به‌رگری ئاسمانیی SA-22 و ٣٠٩ سه‌ربازی رژێم له‌چالاكی خران''.
خولوسی ئاكار به درێژایی شه‌و له هێڵی سفری سنووری له پارێزگای هاتای له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانده باڵاكان مانه‌وه و تاكو به‌ره‌به‌یان سه‌رپه‌رشتی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه ئاسمانی و وشكانییهی كرد كه بۆ سه‌ر ئامانجه‌كانی رژێم ئه‌نجام درا.
خولوسی ئاكار به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له كاتی ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ی رژێم بۆ سه‌ر یه‌كه‌كانی سوپای توركیا له ئیدلب هیچ گرووپێكی چه‌كداری له ده‌وروبه‌ری یه‌كه‌كانیاندا نه‌بوون. گوتی: "سه‌ره‌ڕای دوای یه‌كه‌م هێرش جارێكی دیكه هۆشداریدرا هێرشه‌كه هه‌ر به‌رده‌وام بوو، له كاتی ئه‌و هێرشه‌دا ئۆتۆمبێله‌كانی فریاكه‌وتنیش كرانه ئامانج''.
وه‌زیری به‌رگریی توركیا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه وێڕای بوونی هه‌ماهه‌نگی پێشتر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی رووسیا له‌و شوێنانه‌ی یه‌كه‌كانی لێن، كه‌چی ئه‌م هێرشه ئه‌نجام دراوه.
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له دوای هێرشه‌كه‌ی ئیدلبه‌وه له رێگای فڕۆكه، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و ئامێره سه‌ربازییه‌كانه‌وه زیاتر له ٢٠٠ ئامانجی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د به چڕی بۆردومان كراون، گوتی: ''له ئه‌نجامی بۆردومانه‌كان پێنج هێلیكۆپته‌ر، ٢٣ تانك، ٢٣ تۆپهاوێژ، یه‌ك سیستمی به‌رگری ئاسمانیی SA-17، یه‌ك سیستمی به‌رگری ئاسمانیی SA-22 و ٣٠٩ سه‌ربازی رژێم له‌چالاكی خران''.