Halil Demir,Mohammed Baqi Hussein
19 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
ئاژانسی ئانادۆڵو ده‌ستی گه‌یشت به وێنه‌ی نوێی چوونه‌ژووره‌وه و هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و تیمه سعوودیه 15 كه‌سیه‌ی چووبوون بۆ كوشتنی رۆژنامه‌نووسی سعوودی، جه‌مال خاشقجی له چه‌ند شوێنێكی جیاجیای توركیا.
لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌رفراوانی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی ئیستانبوڵ له‌باره‌ی كوشتنی خاشقجی-یه‌وه به‌رده‌وامه.
تیمه‌كانی هۆبه‌ی هه‌واڵگری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی ئیستانبول و میت، تۆماری كامێرا چاودێرییه‌كانی كۆنسولخانه و ده‌ورووبه‌ریان به مه‌به‌ستی روونكردنه‌وه‌ی تاوانی كوشتنی خاشقجی تهماشاكرد.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، دیمه‌نێكی سێ هه‌زار و 500 كاتژمێری كه له 80 خاڵدا له 147 كامێرای چاودێری وه‌رگیراوه له لایه‌ن تیمێكی تایبه‌ته‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كرا.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، جموجۆڵی ئه‌و تیمه 15 كه‌سییه‌ی كه له سعوودیه‌وه بۆ كوشتنی خاشقجی نێردراون، به‌رله تاوانه‌كه و دوای تاوانه‌كه‌ش هه‌نگاو بەههنگاو ده‌ستنیشان كراوه.