Göksel Cüneyt İğde,Mohammed Baqi Hussein
19 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2018
ئاگری - AA
ده‌ریاچه‌ی باڵك كه به‌رزترین ده‌ریاچه‌ی توركیایه و له ئاستی ده‌ریاوه، دوو هه‌زار و 241 مه‌تر به‌رزه، به هۆی ئه‌و شه‌پۆله به‌فره‌ی ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه، دیمه‌نێكی سه‌رنجڕاكێشی هه‌یه.
ده‌ریاچه‌ی باڵك یه‌كێكه له به‌هه‌شته شاراوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵو و له هه‌موو وهزهكاندا گه‌شتیاران سه‌ردانی ده‌كه‌ن.
ده‌شتی سینه‌ك كه ده‌كه‌وێته نێوان شارۆچكه‌كانی بایه‌زید و تاشڵی چای لە سنووری پارێزگای ئاگری، به به‌فر داپۆشراوه. ده‌ریاچه‌ی باڵك ده‌كه‌وێته ده‌شتی سینه‌ك.
دوورگه و باڵنده جۆراوجۆره‌كان و چه‌ندین دیمه‌نی سروشتیی دیكه، جوانییه‌كی بێ وێنه‌یان به ده‌ریاچه‌ی باڵك به‌خشیوه و له‌ئێستاشدا كه ناوچه‌كه به به‌فر داپۆشراوه، دیمه‌نێكی یه‌كجار تایبه‌تی هه‌یه.
ئاوی ده‌ریاچه‌كه سازگاره و ئاوی ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی بایه‌زید و 25 گوند دابین ده‌كات.