Halil Demir
19 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 19 ئادار 2021
ئیستانبوڵ – AA
١٠ لەو ١٥ کەسە دەستگیر کران کە میانی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە ئیستانبوڵ بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە.
تیمە پەیوەندیدارەکانی ئاسایش لە میانی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە دەستیان بە ھەڵمەتێکی ھاوکات کرد لە چوار ناوچەی شاری ئیستانبوڵ.
لە ھەڵمەتەکەدا ١٠ کەس دەستگیر کران کە بەناو ھاوسەرۆکانی لقی ھەدەپە لە ناوچەی کاغتھانە ب. د. و ئا. ی. و بەناو ھاوسەرۆکی لقی ھەدەپە لە بەشیکتاش ر. ب. لەنێو دەستگیر کراواندان.
دوای گەڕان و پشکنینی ناونیشانەکانیش ژمارەیەکی زۆر بەڵگەنامەی رێکخراوەیی و ئامێری دیجیتاڵی دۆزرانەوە.
راییکردنی کاروباری تۆمەتباران لە ئاسایش بەردەوامە و ھەوڵەکانیش بەردەوامن بۆ دەستگیرکردنی پێنج تۆمەتبارەکەی دیکە.