Ferdi Türkten,Hemın Othman Mohammed
15 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان تاجه‌گوڵینه‌ی له‌سه‌ر مۆنۆمێنتی شه‌هیدانی ١٥ی تهمووز دانا.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی کە به‌بۆنه‌ی ١٥ی تهمووز، رۆژی دیموكراسیی و یه‌كێتیی میللی رێكخرابوو، سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان، بۆ ماوه‌یه‌ك گفتوگۆی له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری شه‌هیدانی ١٥ی تهمووز و غازییه‌كان كرد كه له‌به‌رده‌م كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی چاوه‌ڕوانیان ده‌كرد.
پاشان ئه‌ردۆغان و كه‌سوكاری شه‌هیدانی ١٥ی تهمووز و غازییه‌كان به مارشی ١٥ی تهمووز به‌ره‌و مۆنۆمێنته‌كه به‌ڕێكه‌وت.
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان، تاجه‌گوڵینه‌ی له‌سه‌ر مۆنۆمێنتی شه‌هیدانی ١٥ی تهمووز دانا و نزای بۆ شه‌هیدان كرد.