Abdullah Shukur,Zafer Fatih Beyaz
15 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2019
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "لە سیستەمی بەرگریی ئاسمانییمان، دەبینە یەکێک لەو وڵاتانەی لەسەر ئاستی جیھان بە پەنجەی دەست ھەژمار دەکرێن. ئامانجی ئێستا ئەوەیە، لەگەڵ رووسیا دەست بە بەرھەمھێنانی ھاوبەش بکەین".
ئەردۆغان بەشداری لە رێوڕەسمی کردنەوەی باڵەخانەی نوێی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئەنقەرە کرد و لە میانیدا گوتارێکی پێشکەش کرد.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لە کڕینی سیستەمی بەرگریی S-400 کرد و گوتی: "دەستمان بە کڕینی S-400 کردووە. گوتیان 'ناتوانن بیکڕن'، ئەمڕۆ فڕۆکەی ھەشتەمیش ھات. ئینشائەڵڵا لە مانگی نیسانی ٢٠٢٠دا خاڵی کۆتایی دادەنێین".
ئەردۆغان ھەر لەبارەی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی S-400 گوتی: "لە سیستەمی بەرگریی ئاسمانییمان، دەبینە یەکێک لەو وڵاتانەی لەسەر ئاستی جیھان بە پەنجەی دەست ھەژمار دەکرێن. ئامانجی ئێستا ئەوەیە، لەگەڵ رووسیا دەست بە بەرھەمھێنانی ھاوبەش بکەین".
ئەردۆغان باسی لە کودەتا شکستخواردووەکەی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی کرد کە سێ ساڵ پێش ئێستا و لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا ئەنجامیاندا، گوتی: "تا پۆلیس و دەزگای ھەواڵگریی و سەربازیی پەیوەست بە دەوڵەت و گەلمان ھەبێت ئەوا ھیچ ھێزێک ھەوڵی داگیرکاری ھاوشێوەی ١٥ی تەمووز نادات".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی فەتۆ گوتی: "پاککردنەوەی دامەزراوەکانی حکوومی لە فەتۆ و رێکخراوە تیرۆریستییەکانی دیکە و رێگری لە دروستبوونەوەی پێکھاتەی ھاوشێوە لە نێو دەوڵەت زۆر گرنگە".
ئەردۆغان گوتیشی: "بەرپرسیارێتی سەرەکی ئێمە ئەوەیە کە ئەو سیستەمە لەناو ببەین کە بە شێوەیەکی راستەوخۆ فەتۆ بەخێو دەکات. بۆ ئەمەش پێویستە سیستەمێک لەسەر بنەمای شیاوبوون بنیات بنرێت".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان زیاتر گوتیشی: "لەگەڵ بەرەنگاربوونەوە لە دژی فەتۆ، سەرھەڵنەدانەوەی ئەو ھەڵانەی کە فەتۆی گەورە کرد، پێویستییەکی گرنگە (مەرجە). سەرکەوتنی ئەم ھەنگاوانەی ئەمڕۆ ھاوێژراوە، پەیوەستە بەو سەرکەوتننانەی کە لەم بوارەدا بەدیدەھێنرێت".