Rewa Mahmut Hasan
14 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 15 نیسان 2016
بە بەشداری نوێنەری هەریەك لە وڵاتانی ئەندام، رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی ١٣هەمین لووتكەی خۆی لە شاری ئیستانبوڵ بەست.
لووتكەكە بە خانەخوێی سەركۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بە بەشداری سەرۆكانی هەریەك لە، ئازەربایجان، بەحرێن،برونای،بروكینا فاسۆ، كۆدیڤوار، فەڵەستین، غامیا ،غینیا، ئێران، قەتەر، كازاخستان، كوێت،لیبیا، پاكستان، سەنیگال، سعوودیە، یەمەن، بەشەتوركیەكەی قوبروس، كۆسۆڤۆ، بیلاروس، بۆسنەوهەرسك و سەرۆكوەزیرانی لوبنان، كامیرۆن، مالیزیا، نێجیریا، سۆماڵ، ئوردن، یاریدەدەری سەركوەزیرانی هەریەك لە ئەفغانستان، ئیمارات، جەزائر،ئێندۆنیزیا، گابۆن، ئۆزبەكستان، عومان، ئۆگەندا، بەنگلادیش، جیبۆتی،مەغریب، كۆماری قرغیزستان، كۆمۆر، مالدیڤ، مالی، میسر، مۆریتانیا، مۆزەمبیق، نێجیریا، سوودان، سورینام، تاجیكستان، تۆگۆ، تونس، توركمانستان، ئەلبانیا، بەنین، چاد، عێراق، رووسیای فیدراڵی وتایلەند بەڕێوەچوو.
لە لووتكەكەدا ئۆپۆزسیۆنی سووریا و رووسیای فیدراڵ و بۆسنەوهەرسك وەك چاودێر بەشدارن.
زۆرێك لە سەركردەكان بە جلوبەرگی مللیەوە بەشداریان كرد لە لووتكەكەدا كە لەناوەندی كۆنگرەی ئیستانبوڵ بەڕێوەچوو.