Sangar Hamad Azeez
23 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 24 مای,س 2016
لە میانەی گوتارێکی کە لە لووتکەی مرۆیی جیهانی لە ئیستانبوڵ پێشکەشی کرد، راوێژکاری ئەڵمانیا ئەنجێلا مێرکڵ گوتی: "مافەکانی مرۆیی نێودەوڵەتی پێویستیان بە وردبوونەوە هەیە لە کاتی جێبەجێ کردندا".
میرکڵ گوتی: " زۆر بە روونی دیارە کە لە سووریا و لە شوێنە جیاجیاکانی جیهان ئەو مافانە پێشێڵ دەکرێت، لە نەخۆشخانە و ئەو شوێنانەی کە شوێنێ هەستیارن بەردەوام پەلامار ئەنجام دەدرێت".
راوێژکاری ئەڵمانیا جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت کاربکەن بۆ کارئاسانی کۆمەک و یارمەتی بۆ لێقەوماوان و لەوبارەیەوە گوتی: "پێوسیتە یارمەتییە مرۆییەکان بەزووترین کات بەدەست لێقەوماوان بگات، ئەم کارەش نابیت بە هەڕەمەکی بکرێت دەبێت بە شێوەیەکی بەرنامە دارێژراو کارەکە بکەین، زۆربەی کات بەڵێن دەدرێت کەوا یارمەتی پێشکەش بکەن، بەڵام جێبەجێی ناکەن. وەک ئەڵمانیا دەمانەوێت بەڵێنەکان ببرێنە سەر".
لەبارەی ئامانجی نەتەوەیەکگرتووەکان لە بەستنی کۆڕبەندی مرۆیی جیهان،راوێژکاری ئەڵمانیا گوتی: "نەتەوەیەکگرتووەکان دەیەوێت لەم کۆڕبەندە ملیارێک دۆلار کۆبکاتەوە، لەم بابەتە ئێمە پاڵپشتییەکانمان زیاتر دەکەین. بۆ یارمەتی لێقەوماوان پێویستمان بە بوودجەی زیاترە، جگە لەوەش دەبێت رێگەچارەی نوێ بدۆزینەوە".