مانێلا - AA
بەرپرسانی حکومەتی فیلیپین رایانگەیاند بریارە مانگی داھاتوو رێکەوتنامەی ئاشتی لەنێوان حکومەتی فیلیپین و بەرەی رزگاری ئیسلامی مۆرۆ MILF واژوو بکرێ.
حکومەتی مالیزیا ناوبژیوانی لە نێوان ھەردوولا دەکات و بریارە لە ناوچەی بانگسامورو فیدرالی رابگەیەنن و لەسەر وردەکاریەکان بۆ دابەشکردنی دەسەڵات گفتوگۆ بکەن.
یەکێک لە گرنگترین ھەنگاوەکانی ئەم رێکەوتنامەیە لە فیلیلپین چەککردنی میلیشیاکانە، بەڵام حکومەتی فیلیپین پێویستی بە کات ھەیە.
سەرۆکی حکومەتی فیلیپین بەنیگنۆ ئاقوینۆ رایگەیاند، ئەگەر میلیشیاکان لە پرۆسەی ئاشتیدا واز لە چەک بێنن, متمانە و ئاشتی لە سەرتاسەری وڵات جێگیر دەبێ.
ھەرچەندە کۆمەڵگەی نیودەوڵەتی و ئەمریکا پشتگیریی لە پرۆسەی ئاشتی دەکەن، بەڵام ھەندێ میلیشیا دژی ئەم پرۆسەیەن.
ئەو میلیشیایانەی پشتگیری پرۆسەی ئاشتی ناکەن لە یەکی ئەیلولی رابردوو ناوچەی زامبۆئانا-یان داگیر کرد و و نزیکەی ٢٠٠ کەس لەو شەڕەدا گیانیان لە دەست دا.