Cankut Taşdan
16 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2016
په‌رله‌مانتاری دیاربه‌كری هه‌ده‌په، نیعمه‌توڵڵا ئه‌ردۆغموش، كه له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری ئه‌نقه‌ره‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركراوه، له ئه‌نقه‌ره ده‌ستگیركرا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، ئه‌ردۆغموش له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره ده‌ستگیركراوه.
ئه‌ردۆغموش، كه پشكنینی ته‌ندروستی بۆ ئەنجامدراوە، له پاش رێکكاره‌كانی ئاسایش بڕیارە سبه‌ینێ ره‌وانه‌ی دادگا بكرێت.