Göksel Cüneyt İğde
23 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2017
ئاگری - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ سەر رێکخراوی تیرۆریستيی پەکەکە لە شارۆچکەی دۆغوبایەزیدی ئاگری، ١٣ گومانلێکراو دەستگیرکران کە سەرۆکی شارەوانی دۆغوبایەزیتی ھەدەپە، مورات رۆھات ئۆزبایان لەنێودابوو.
تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارۆچکەی دۆغوبایەزید و تیمەکانی ھۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری سەربە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش، کاتەکانی بەیەنی ئۆپەراسیۆنیان بۆ سەر چەند ئەدرەسێک ئەنجامدا.
لەو ئۆپەراسیۆنەدا ١٣ گومانلێکراو دەستگیرکران کە سەرۆکی شارەوانی دۆغوبایەزیتی ھەدەپە، مورات رۆھات ئۆزبای و ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانی شارۆچکەکەیان لەنێودابوو.
بەمەبەستی لێکۆڵینەوە گومانلێکراوان رەوانەی ئاسایش کران.
ھاوکات گەڕان و پشکنین لە ماڵ و شوێنکاری گومانلێکراوان ئەنجامدرا.